له تاریكای ڕؤژگاری سه‌ده‌ی ژین‌دا نور هه‌ڵهات

له تاریكای ڕؤژگاری سه‌ده‌ی ژین‌دا نور هه‌ڵهات
((چه‌ند دیمه‌نێك پێش هه‌ڵهاتنی نور)).
تاریكستان پێناسه‌یه بۆ ڕۆژگار..
بت خانه‌كان جمه‌یان دێت،
له په‌رستنی خودای پوچ!..
زه‌ویه‌كانیش ناڵه‌یان دێت....
له‌تاو قیژه‌ی به‌زیندووی مرێنراوی په‌پوله‌ی ژین..
له‌تاوكچانی بێ ماف و به‌ش خوراوكۆیله‌كراو..
نه‌ك هه‌ركۆیله له‌گڵ نراو!!..
هه‌موو كوچه‌و كۆلاَنێكی ئه‌وڕژگاره،
مه‌عبه‌دێكی مه‌یخانه‌بوو....
عه‌قڵی مرۆڤیان تیا ئه‌دزی و بێ هۆش ئه‌كرا.
تا سته‌می ئه‌وڕۆژه شه‌و ئاسایانه
قه‌ت نه‌بینن.!
به‌ڵكوو به پێكێكی شه‌راب هه‌موویان له‌بیرچێته‌وه.
قه‌ت نه‌ڵێن نه ْ
بڵێن به‌ڵێ بۆ گشت سته‌مێك وزوڵمێ.
هه‌رچی نه‌مروود ئاساكانیش..
نمونه‌ی وه‌ك ئه‌بوجه‌هل و
زۆرێكی تر.
ئیشیان چه‌وسانه‌وه‌ی خه‌ڵكی بوو.....
ڕۆژێك به فێڵ ، هه‌زاران ڕۆژیش هه‌ر به‌زۆر.
له‌و ڕۆژدا به ئاشكرا
ئینسانی دروستكاری خوا ..
هه‌ڕاج ئه‌كرا...
كه‌م ترین مافی ئینسانی پێ نه‌ئه‌درا..
له‌جیاتی ماف،
له گڵ ده‌نرا،
كۆیله ده‌كرا...
له‌و ڕۆژه‌دا گشت نه‌خێرێك بۆ سته‌میان..
له گه‌ردنیان به‌ره‌و سه‌رتر،
له په‌تی ئه‌ستوری سته‌م،
كالاَی مه‌رگیان به بالاَیاندائه‌بڕدرا.....
له‌و ڕۆژه‌دا هه‌موو مافێكی كۆیله‌كان،
بێ نازو برسی وبه‌ش خوراو، پێ شێل ده‌كرا...
نه‌ك هه‌رپێشێل كردنی ماف ..
عه‌قڵی پاكی به‌خششی خودایشیان،
له ناو مێشكیاندا ئه‌دزرا.
دوو سیفه‌تی زۆرجوانی ژین،
له‌م نووره‌دا شوعله‌ی ئه‌دا.
پێش بوون به‌نوروو ڕوناكی..
ئه‌ویش
ڕاستگۆی و ده‌ست پاكی..
كه ئێستاكه‌ش وا له ئه‌مڕۆ
ئه‌زمه‌ی كه‌م بوونه‌وه‌یه‌تی.
((دیمه‌نه‌كانی دوای هه‌ڵهاتنی نوور))
له‌دوای گشت هه‌ورێكی ژیان.
خۆری پاكی پاكیزه‌یی..
چوار وه‌رزی ساڵی ژیانمان دایك ده‌بێت.
له دوای شه‌وی یه‌ڵدای درێژی تاریكی...
ڕۆژی ڕوناكی ڕێ ڕونی دایك ده‌بێت.
كاتێك نوروو خه‌م خۆری ژین له‌دایك بوو...
سته‌م ڕۆیی...
له‌جێگه‌ی دا
دادپه‌روه‌ری و برایه‌تی و
ئازادی ئاواتی گشت گه‌ل
له‌دایك بوو..
عه‌قڵی ئه‌بوجه‌هله‌كانیش
هێور..هێور
له‌گه‌ڵ لاشه‌ی بته‌كاندا، ئاواده‌بوو...
كیژانی پاكی پاكیزه‌ش،
زه‌رده‌خه‌نه‌ی ڕوی سیمایان..
گشت كه‌سێكی حه‌یران ده‌كرد..
چون ئه‌م نوورو ڕوناكیه فریادڕه‌س بوو..
بۆژیان یان.
له‌دوای تاریكی ڕۆژگاری رابردووی
پڕ زوڵم وزۆری سه‌ده‌ی ژین یان.
كۆیله‌و برسی وبه‌ش خوراوانیش پۆل به‌پۆل
به‌یعه‌تیان به‌م نووره‌ئه‌دا،
په‌یامه‌كه‌یان هه‌ڵده‌گرت
به‌دڵ وگیان.
چون ده‌زانن،
ئه‌مه تاكه فریادڕه‌سی ژیانیانه.
گه‌ڕانه‌وه‌ی مافه بۆگشت كه‌سێكیانه.
سۆزی منیش كۆتایی دێ له‌م سۆزه‌دا
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر...
تۆپێشه‌واو، دڵ و، ڕوح و،
هه‌ناسه‌ی نێو هه‌ناومانی.
هه‌ركه‌سێكیش تۆی خۆش ده‌وێ.
ده‌باشوێنی به‌رنامه‌و سونه‌تت كه‌وێ.
تا له ژیاندا سه‌ركه‌وێ




